کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی چه‌ند هێرشێـک که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کراون به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون و 100 که‌سی دیکه‌ش بریندابوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له نزیک وێزگه‌یه‌کی پاسـدا له ناوه‌ندی شـاری حلـله 12 که‌س کوژراون و 73 که‌سی دیکه برینداربوون. ده‌شڵێن پاش ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی فریاگوزاری و هێزه‌کانی ئاسایش گه‌یشـتوونه‌ته شـوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م ڕوویداوه. یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له نێو کوژراوه‌کاندایه.
له به‌غدای پایته‌خت و له گه‌ڕه‌کی سه‌دری زۆرینه شیعه بۆمبێـک له نزیک خێوه‌ته‌ی پـرسه‌یه‌کدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون و 22 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
له باشوری به‌غداش بۆمبێـک به ژماره‌یه‌ک شیعه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه که به نیازبوون بۆ ڕێوڕه‌سـمه‌کانی عاشورا به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا به‌ڕێـبکه‌ون و له ئه‌نجامدا 3 که‌سیان لێ‌کوژراوه و 10 ی دیکه‌شـیان لێ‌برینداربووه.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـک له چێشـتخانه‌یه‌کدا له نزیـک که‌ربه‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌وێش ژماره‌یه‌ک که‌س برینداربوون.