Accessibility links

له‌ جامایکا فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی له‌ ڕێڕه‌وی نیشتنه‌وه‌که‌ی ده‌رده‌چێت و ژماره‌یه‌ک بریندار ده‌بن


لـێپـرسـراوان له‌ جامایکا ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانیAmerican Airlines له‌ دره‌نگانێـکی دوێنێدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی کینگستۆنی پایته‌ختی جامایکا له‌ ڕێـڕه‌وی دیاریکراوی ده‌رده‌چێت، ده‌رئه‌نجام 91 که‌س برینداربوون.

له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه‌که‌ ده‌یه‌وێت بنیشـێـته‌وه‌ و بارانێـکی به‌خوڕ ده‌باری له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نۆرمان مانله‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رئه‌نجام فڕۆکه‌که‌ ده‌خزێت و له‌ هێڵی کۆتایی ڕێـڕه‌وه‌که‌ی ده‌رده‌چێت به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ که‌ناری ئاوه‌که‌ ده‌گیرسێته‌وه‌.

تا ئێسـتا هیچ هه‌واڵی گیان له‌ده‌سـتدانی ئاکامی ڕووداوه‌که‌ له‌ گۆڕێدا نیـیه‌.

گوته‌بێژێـکی هێڵی ئاسـمانی American Airlines ده‌ڵێت به‌شێـکی ئامێری نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ لێـی بۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها مه‌کینه‌ی باڵی ڕاستی فڕۆکه‌که‌ش که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG