سـکرتێری گشـتی ناتۆ کۆتایی به سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان هێنا، که له‌وێ به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی وابهسـتهن به مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته تاکو ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی و له‌شـکری ئه‌فغانی ئاماده ده‌بن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی وڵاته‌که.
له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک حامید کارزای له کابول سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆ ڕاسموسن گوتی ناتۆ له سـاڵی 2010 زیاتر سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر پاراسـتنی خه‌ڵـکی و باشـترکردنی ڕێـگا و بانه‌کان و پـرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه. گوتیشی به ڕه‌وانه‌کردنی 40 هه‌زار سه‌ربازی زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان قۆناغێـکی نوێی ناتۆ لێره ده‌سـتپـێـده‌کات.
هه‌روه‌ها سـکرتێری گشـتی ناتۆ پـیرۆزبایی له به‌ڕێز کارزای کرد به بۆنه‌ی ده‌سـتنیشـانکردنی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ته‌که‌ی.