سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕاپـۆرتی ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێت ئێران له‌سه‌ر ده‌زگایه‌ک بۆ ته‌قاندنی بۆمبی ناوه‌کی کار ده‌کات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا که ڕۆژی دووشه‌ممه له لایه‌ن که‌ناڵی ABC له ئه‌مه‌ریکا په‌خش کرا، په‌یامنێر دایان سۆیه‌ر کۆپـیـیه‌کی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌ی نیشـانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی دا که ده‌ست ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی که‌وتبوو و ورده‌کاری ئه‌وه‌ی تێدایه که چۆن ئێران کار له‌سه‌ر ئامێرێـک بۆ ته‌قاندنی بۆمبی ناوه‌کی ده‌کات.
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیش لای خۆیه‌وه ڕه‌تیکرده‌وه سه‌یری بکات و گوتی ئه‌وه ده‌سـتکردی ئه‌مه‌ریکایه.
ڕاوێژکارێـکی سه‌رۆک ئۆباماش گوتی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاسـتی نیـیه و قسه‌یه‌کی بێ‌مانایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا گوتی ده‌بێت په‌نتاگۆن خۆی بۆ بژاره‌کانی له‌شـکری دژی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران ئاماده بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆک فه‌رمانێـکی له‌و جۆره‌ی دا.
هه‌روه‌ها ئه‌دمێڕاڵ مایک مۆڵن سه‌رۆکی سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه دیپـلۆماسـیـیه‌ت باشـترین ڕێـگه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران که‌وتۆته‌وه. به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا گوتی کرده‌ی له‌شـکری هێشـتا یه‌ک له بژاره‌کانه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی سـنووردار ده‌بێت.