ئایه‌توڵڵا حوسه‌ین عه‌لی مونته‌زه‌ری یه‌کێـک بوو له ڕێبه‌ره باڵاکانی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران له سـاڵی 1979 دا و بڕیار وابوو شـوێنی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بگرێته‌وه، به‌ڵام دواتر که‌وته ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و ئه‌و پـێشێـلکاریـیانه‌ی له به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌دا ده‌کرێن، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریان دا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی لێ‌بسێنـنه‌وه و له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له قوم ده‌سـتبه‌سه‌ری بکه‌ن.
سه‌بارت به هه‌ڵوێسـته‌کانی ئه‌م که‌سـایه‌تیـیه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس شه‌هاب شه‌یخی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.