Accessibility links

پانۆراما: په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان کورد و ئه‌مه‌ریکا


له‌ سه‌روبه‌ندی گفتوگۆکان سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنی عێراق، وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕاگه‌یاندنێـکدا جه‌ختی له‌ ڕێزگرتنی ده‌سـتوری عێراق کرده‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی کۆشـکی سـپـیدا ئاماژه‌ به‌ هه‌ردوو به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و 142 ی ئه‌م ده‌سـتوره‌ کرا.

به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ئه‌و به‌نده‌ مشـتومڕ له‌سه‌ره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کانی عێراق و هه‌رچی به‌ندی 142 ی ده‌سـتوری عێراقیشه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م ده‌سـتوره‌ی وڵاته‌که‌ که‌ وه‌ک عێراقیـیه‌کان بۆخۆیان ده‌ڵێن زیاتر له‌ 12 ملیۆن که‌س ده‌نگی ئه‌رێنی پێ‌داوه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی کورد ئه‌م ئاماژه‌کردنه‌ی کۆشـکی سـپی به‌ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوره‌که‌ به‌ دان‌پـیانانێـکی گرنگ ناودێرده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده‌ له‌ عێراق کاربه‌ده‌سـتیش هه‌ن ده‌ڵێن ئه‌وه‌ دان‌پـیانان نیـیه‌ و به‌ هه‌ر ئاقارێـکی سـیاسیـیانه‌شـدا لێـکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت جێی ئه‌وه‌ نیـیه‌ هیوای له‌سه‌ر بونیات بنرێت.

له‌ زۆر بۆنه‌شـدا له‌ ناو عێراقدا و به‌ تایبه‌تیش له‌ پارێزگای که‌رکوک زۆرک له‌ کاربه‌ده‌سـتان پاش کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکیدا ده‌یانگوت به‌ لای ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کانه‌وه‌ کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کانی تریش کێشه‌ی ناوخۆی عێراقن. و له‌ ناو عێراقدا پـێویسـته‌ چاره‌سه‌ر بکرێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 15:10 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG