Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا وتووێژه‌کانی که‌ش‌وهه‌وا له‌ بنبه‌ست ڕزگار ده‌کات


وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و یارمه‌تی ده‌دات له‌ کۆکردنه‌وه‌ی 100ملیار دۆلار له‌ ساڵێکدا بۆ وڵاتانی هه‌ژار تا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی پێشخستنی وتووێژه‌کانی کۆنفرانسی که‌ش‌وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن پاش گه‌یشتنی بۆ کۆنفرانسه‌که‌ ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا، له‌ کاتێکدا کاربه‌ده‌ستان مشتومڕیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرد که‌ ئایه‌ ئه‌م وتووێژانه‌ هیچ به‌رهه‌مێکی ده‌بێت یان نا؟

کلنتن گوتی پاره‌ دانه‌که‌ له‌سه‌ر توانای کاربه‌ده‌ستان ده‌مێنێته‌وه‌ تاکو بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتنێکی به‌هێز که‌ هه‌موو وڵاتانی سه‌ره‌کی ئابوری جیهانی تێـیدا به‌شداری به‌که‌ن.

به‌ڵام ئه‌و هۆشداریشی دا ئه‌مه‌ریکا هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی گازی ژینگه‌ پیسکه‌ر مۆر ناکات ئه‌گه‌ر بێت و شه‌فافیـیه‌تی تێدا نه‌بێت.

XS
SM
MD
LG