له‌و ده‌مه‌ی ڕابه‌رانی جیهان وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ده‌سـته‌به‌رکردنی سه‌ودایه‌کی نوێی په‌یوه‌ست به گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وای جیهان ئاماده‌ن بۆ کۆبوونه‌وه، هاوکات به سه‌دان له خۆپـیشـانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به ڕێـپـێوان به‌ره‌و جێـگه‌ی سـازدانی کۆنفرانسی که‌ش‌وهه‌وا له کۆپـنهاگن به‌ڕێـکه‌وتن.
چالاکوانانی داکۆکیکار له که‌ش‌وهه‌وا له سـسـتی ڕه‌وتی دانوسـتاندنه‌کانی په‌یوه‌ست توڕه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ ڕژانه نێو مه‌ڵـبه‌ندی ناسـراو به بێڵا که تیایدا پـتر له 100 له ڕابه‌رانی وڵاتان بۆ سـازدانی کۆنفرانسه‌که وا کۆده‌بنه‌وه.
هاوکات هێزه‌کانی پـۆلیس ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران هێڵی ئاسایشی دیاریکراویان به‌زاند، هه‌ر بۆیه پـتر له 200 له خۆپـیشـانده‌رانیان ده‌سـتگیرکرد.
نۆ ڕۆژ له وتووێژکردن سه‌باره‌ت به گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا هیچ پـێشـڕه‌ویـیه‌کی به‌رچاوی به‌ده‌سـت تیادا نه‌هێنراوه و هه‌ندێـک ده‌ڵێن شـانده‌کانی به‌شـداربووی کۆنفرانسه‌که کاتی زۆریان به دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسـتیان به‌سه‌ربرد له‌وه‌ی به دوای چاره‌سه‌ریـیه‌کی مامناوه‌ندیدا بگه‌ڕێن.
گۆردن بڕاونی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا که هه‌نووکه له کۆپـنهاگنه بۆ به‌شداری له‌و کۆنفرانسه‌دا گوتی کارنه‌کردن له‌و پـێناوه‌دا و شـکسـتهێنان تێدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری ژیانی ملیۆنه‌ها که‌س ده‌بێت.
هاوکات کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما دڵنیایه له‌وه‌ی ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێـکه‌وتنێـک له‌مه‌ڕ گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا ده‌سـته‌به‌ر بکرێت.