Accessibility links

ئیسرائیل سه‌رزه‌نشتی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی زیپـی لیڤینی له‌ به‌ریتانیا ده‌کات


ئیسرائیل ئیدانه‌ی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی زیپـی لیڤینی وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی کردووه‌ که‌ له‌ به‌ریتانیاوه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ ده‌رچووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ هه‌نگاوێـکی یاسایی هاندراو ناودێرکردووه‌ له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی به‌ریتانیـیه‌وه‌ و ئاماژه‌شی به‌وه‌ کردووه‌ ئه‌و فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنه‌ زیان له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئیسرائیل و به‌ریتانیا ده‌دات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ئه‌ویش گوتی ئیسرائیل قبوڵی ناکات به‌رپـرسه‌ باڵاکانی بۆ به‌رده‌م دادگا بانگهێشت بکرێن تا له‌وێ داکۆکی له‌ خۆیان بکه‌ن، وه‌ یاخود سه‌ربازه‌کانی به‌ تاوانبارانی جه‌نگ ناوبـبرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG