Accessibility links

دورگه‌ی ناوروو دان به‌ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌بخازیا ده‌نێت


دورگه‌ی ناوروو له‌ ئۆقیانووسی پاسفیک بووه‌ چواره‌م وڵات بۆ دانان به‌ هه‌رێمی جوداوه‌بووی ئه‌بخازیا له‌ گورجسـتان وه‌ک وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ.

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌بخازیا ده‌ڵێن کیه‌رێن کیکی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌یی ناوروو ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ی مۆرکردووه‌.

ئه‌بخازیا و ئۆسیتیای باشور به‌ پـشـتیوانی مۆسـکۆ له‌ گورجسـتان جیابوونه‌وه‌ و له‌ سـاڵی پاردا شه‌ڕێـکی کورت‌خایه‌ن له‌ نێوان ڕووسیا و گورجسـتاندا ڕوویدا له‌سه‌ر ئۆسیتیای باشور.

تا ئێسـتا ڕووسیا و ڤه‌نزوێلا و نیکاراگوا دانیان ناوه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌بخازیادا. ناوروو که‌ بچووکترین کۆماری سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ جیهاندا پـێشـتر گوتبووی تاووتوێی دانان به‌ یه‌کێـک له‌و دوو هه‌رێمه‌ جوداوه‌بووه‌دا ده‌کات له‌ به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن دۆلار وه‌ک کۆمه‌ککردن له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG