Accessibility links

دایکی شه‌هرام بلووری داوای ڕاگرتنی ده‌سـتگیرکردنی گه‌نجانی کورد له‌ ئێران ده‌کات


شاناز ئه‌لیاسی دایکی شه‌هرام بلووری و خوشـکی نه‌زیر ئه‌لیاسی داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات که‌وا هه‌ڵوێسـتێـکی گونجاو به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سـتگیرکردنی گه‌نجانی کورد له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ وه‌ربگرن.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ شه‌هرام بلووری ئه‌ندامی ڕێـکخراوی کورده‌کانی تارانه‌ و زیاتر له‌ 5 مانگه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ تاران ده‌سـتگیرکراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌ڤین کراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه‌ هه‌واڵی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به‌ کردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ سه‌رۆک بۆ میدیاکان گواستۆته‌وه‌.

نه‌زیر ئه‌لیاسی مامۆسته‌یه‌کی ته‌مه‌ن 53 سـاڵه‌ له‌ شـاری مه‌هاباد و ئه‌ندامی ڕێـکخراوی پاراسـتنی ژینگه‌ی مه‌هاباده‌ و دایکێـکی ته‌مه‌ن 84 سـاڵی هه‌یه‌ که‌ به‌رپـرسه‌ له‌ خزمه‌تکردنی.

هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خانم شـاناز ئه‌لیاسیدا کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:13 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG