ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایـیه و به‌رده‌وامی توندوتیژی له عێراق سه‌ری سوڕماوه و دووچاری په‌ژاره بووه. ئاژانسی ناوبراو ده‌ڵیت کوشتنی سه‌دان که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی چه‌ندانی دیکه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له عێراق ئه‌وه ده‌رده‌خات که عێراق هێشتا دوره له‌وه‌ی که ببێته شوێنکی سه‌لامه‌ت تا وه‌کو په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه وڵات.
به‌ریتانیا به زۆره‌ملێ ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌ری گه‌ڕانده‌وه، ئه‌م کاره پاڵی به ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه نا، ئاگاهی بداته ئه‌و وڵاتانه و پـێـیان بڵێت هێشـتا زووه ئه‌و په‌نابه‌رانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان.
وته‌بێژی ئاژانسی ناوبراو" ئه‌ندرێ مههێجیچ" ده‌ڵێت هه‌رێمی ناوه‌ڕاستی عێراق به تایبه‌ت شوێنێکی مه‌ترسیداره و سه‌لامه‌ت نیـیه. هه‌روه‌ها پـێویسته وڵاتان په‌نابه‌رانی عیراقی نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ شاره‌کانی به‌غدا و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ودیاله وهه‌روه‌ها که‌رکوک.
وته‌بێژه‌که ده‌ڵێت به‌هۆی پـێشێلکردنه به‌رچاوه‌کان و به‌رده‌وامی ڕووداوه‌کانی ئاسایشی، له‌و ناوچانه‌ی ئاماژه‌مان پـێدان، ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له ناوچانه‌وه دێن پێویستیان به پاراستنی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.
ئه‌ندرێ مههێجیچ: هه‌ر بۆیه ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا ده‌کات به زۆره‌ملێ په‌نابه‌رانی عێراقی نهگهرێنرێنهوه ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاتوون هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ڕه‌وشی ئاسایش و مافه‌کانی مرۆڤ له‌و ناوچانه‌دا به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌رچاو چاکبوون به‌خۆوه ده‌بینن. سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی سێ پارێزگایه‌ی باکوری عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پارێزگاکانی باشور و هه‌روه‌ها پارێزگای ئه‌نبار ،ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـێشنیازی ئه‌وه ده‌کات که پێویستی پاراستنیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی خودی که‌سه‌کان مه‌زه‌نده بکرێن.
هاوکات وته‌بێژه‌که ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاژانسی ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له به‌ریتانیا گرت بۆ به زۆره‌ملێ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی هه‌وڵی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌ده‌ن، ئه‌و کاره‌ش کێشه‌که‌ی به‌ره‌و هه‌ڵچوون بردووه.
ده‌شڵێت بینیومانه چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپایی، له‌وانه وڵاتانی ئه‌سکه‌ندناڤی وه‌ک دانیمارک وسوید و هه‌روه‌ها نه‌رویژ ئه‌م هه‌نگاوه‌یان ناوه، ئه‌م کاره‌ش هانده‌ره‌که‌ی به‌هۆی هه‌مان هۆکاری توندوتیژی بوو. ئه‌مه‌ش پـێویستی به‌وه‌یه ئه‌و وڵاتانه پابه‌ندی رێنمایـیهکانمان ببن.
به‌رێز مههێجیچ وته‌بێژه‌که‌ی ئاژانسی په‌نابه‌ران ده‌ڵێت: زۆر له پانابه‌رانی عێراقی به‌رده‌وامن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی ته‌نانه‌ت له‌و ده‌مه‌ی ژماره‌ی ڕووداوه‌کان له‌و وڵاته‌دا که‌مبوونه‌ته‌وه. وته‌بێژه‌که ده‌ڵێت هێندی ئه‌وه‌نده‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌گه‌رێنرێنه‌وه ، له به‌رامبه‌ردا هێنده په‌نابه‌ری نوێ ده‌گه‌نه جێ.