Accessibility links

دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت گه‌یتس په‌یامی پـشـتگیری وڵاته‌که‌ی بۆ گه‌لی کوردسـتانی پـێ‌بووه‌

  • عومه‌ر که‌ریم

ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ که‌رکوک سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی کۆبۆوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه.

دکتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت ‌وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا په‌یامێـکی پـێ‌بوو، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریکا پـشـتگیری له‌ گه‌لی کوردسـتان ده‌کات و ئه‌و پـشـتگیریـیه‌ به‌رده‌وام‌ و درێژخایه‌ن ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

XS
SM
MD
LG