مه‌زنترین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهانی له‌سه‌ر گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا له کۆپـنهاگن ده‌سـتیپـێـکرد و نوێنه‌رانی زیاتر له 190 وڵات هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی ڕێـکه‌وتنێـکی نوێ ده‌ده‌ن بۆ ڕاگرتنی گه‌رمبوونی ژینگه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆنفرانسه دوو هه‌فته‌یی‌یه‌که ده‌سـتیپـێـکرد که تێدا زۆر له به‌شـداربووان هه‌وڵی کۆنتڕۆڵـکردن له‌سه‌ر ده‌رهاوێژی گازی پـیس ده‌دن که‌وا وتراوه په‌یوه‌ندی به گۆڕانی که‌ش‌وهه‌واوه هه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای 30 هه‌زار ملیۆن دۆلار له یارمه‌تی ده‌کات بۆ کۆشـشه‌کانی یارمه‌تیدانی وڵاتانی ده‌ست‌کورت و هه‌ژار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی گازی پـیس له وڵاته‌کانیاندا.