Accessibility links

سـامی ئه‌تروشی ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌ک یه‌کگرتوو ده‌نگمان بۆ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق نه‌دا


سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌ک لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له‌سه‌ر قایل بوونی لایه‌نی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان به‌ 43 کورسی بۆ پارێزگاکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ندێـک به‌ڵێن و په‌یمان ڕازی نه‌بووین چونکه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ کورد دراون هیچ مسـۆگه‌ر نیـیه‌ و ته‌نها قسه‌یه‌ و هیچ شـتێـکی نووسراو به‌ فه‌رمی نیـیه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک یه‌کگرتوو ده‌نگمان بۆ بڕیاره‌که‌ نه‌دا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:33 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG