به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ناوه‌کی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی 20 کارگه‌ی ناوه‌کی پـیتاندنی یۆرانیۆمی پـێویسـته بۆ دابینکردنی سـووته‌مه‌نی پـێویست بۆ کارگه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئه‌لیکتریک.
به‌یانـنامه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی دووه‌م داخوازی ئێرانه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ فراوانکردنی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی وه‌کو به‌رپه‌رچـدانه‌وه‌ی داواکاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی.
ئێران گوتوویه‌تی به‌رنامه‌ی دروسـتکردنی 10 کارگه‌ی نوێی پـیتاندنی یۆرانیۆرمی هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگیان له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشـتکردنی ئێران دا بۆ دروسـتکردنی کارگه‌یه‌کی تری پـیتاندنی یۆرانیۆم جگه له‌وه‌ی که کاری له‌سه‌ر ده‌کات.
له ڕۆژی هه‌ینیدا کاربه‌ده‌سـتێـکی ناوه‌کی ئێران گوتی تاران که‌مترین زانیاری له‌سه‌ر کارگه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌دات به ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی. میدیای ڕه‌سمی ئێران له زاری ئه‌و کاربه‌ده‌سـته‌وه ده‌ڵێت ئێران زانیاری له‌سه‌ر کارگه ناوه‌کیـیه‌کانی نادات به ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی تاکۆ 6 مانگ به‌ر له‌وه‌ی ده‌سـت به به‌رهه‌مهێنانی بکات.