ئه‌ندامه باڵاکانی ده‌سـته‌ی ئاسایشی نیشـتمانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا له به‌رده‌م ئه‌ندامانی کۆنگرس‌دا ئاماده‌بوون بۆ تاووتوێ‌کردنی سـتراتیژیـیه‌تی نوێی سه‌رۆک بۆ ئه‌فغانسـتان.
وه‌زیری به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس و وه‌زیری ده‌ره‌وه هێله‌ری کلنتن و سه‌رۆکی گشت سـتوونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ژه‌نه‌ڕاڵ مایکڵ مۆڵن، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌کانی سـیناتدا ئاماده ده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاره‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ ناردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ ئه‌فغانسـتان به مه‌به‌سـتی شه‌ڕ دژ به تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانسـتان.
گه‌یتس دوێنێ چوارشه‌ممه تێبینی خۆی دا و گوتای باشـکردنی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان هه‌نگاوێـکی سه‌ره‌کیـیه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌بێته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان بۆ ئه‌نجام‌دانی هێرشه‌کانیان.
خاتوو کلنتنیش هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ گه‌یتسدا که ئه‌م سـتراتیژیـیه نوێـیه باشـترین ڕێـگایه بۆ پاراسـتنی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له هێرشی تری توندڕه‌وان.
مۆڵنیش گوتی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆک سه‌رچاوه‌ی تر ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رکرده‌کان له ئه‌فغانسـتان تا بتوانن ڕووبه‌ڕووی تاڵیبان بـبنه‌وه. به‌ڵام گوتیشی نیگه‌رانی سه‌ره‌کی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان نیـیه، به‌ڵـکو ئه‌وه‌یه که هه‌وڵه‌کانی له‌شـکری به شـێوه‌یه‌کی باشـتر به‌ڕێوه‌بـبرێن.