Accessibility links

گوشاره‌کانی سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر بورما بۆ چاکسـازی


گوشاره‌کانی سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر بورما بۆ چاکسـازی

گوشاره‌کانی سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر بورما بۆ چاکسـازی

سه‌رۆک باراک ئۆباما بۆخۆی به‌شدار بووه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ بورما و داواکاری ڕاسته‌وخۆی کرد بۆ ئازادکردنی ڕێبه‌ری دیموکراتی‌خواز (ئانگ سان سوچی) و زیندانیانی تری سیاسی.

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌ران له‌ سینگاپور به‌ڕیز ئۆباما خواستی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندی دووپات کرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر بورما ڕیفۆرمی دیموکراسی ئه‌نجام بدات و ئانگ سان سوچی زیاتر له‌ دوو هه‌زار زیندانیانی تری سیاسی ئازاد بکات.

سه‌رۆک ئۆباما گوتی سـزای ئابووری ئێستای وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بورما هه‌ر ده‌مێنێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌نگاوی کۆنکرێتی نه‌نرێت به‌ره‌و ڕیفۆرمی دیموکراسی.

ڕێبه‌رانی باشوری ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا داوای ڕیفۆرمیان کرد و گوتیان پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی بورما ئازاد و ڕه‌وا بێت و هه‌روه‌ها فره‌ لایه‌نه‌ و ڕوون و ئاشکرا بێت تاکو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی متمانه‌ی پێ بکات. سه‌رۆک وه‌زیری بورما (تاین ساین)یش به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کرد.

له‌شکری بورما له‌ سالی 1962 وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌ده‌ست، که‌ بێ‌هێزترین ئابووری له‌ وڵاتانی ئاسیادا هه‌یه‌. ئاستی ناکۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی که‌مایه‌تیـیه‌ نه‌ژادیـیه‌کانیش له‌ په‌ره‌سه‌ندن‌دایه‌.

ئه‌گه‌ر کێشه‌ ناوخۆیـیه‌کانی بورما چاره‌سه‌ر نه‌کرێن به‌ به‌رده‌وامی ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر سه‌قامگیری هه‌رێمه‌که‌ و ئاستی ژیانی زۆربه‌ری گه‌لی بورماش خراپتر ده‌کات.

له‌و کاته‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاتۆته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆتای به‌ پـێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌تی بورمادا هێناوه‌، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا و بورما وتووێژی ڕژدیان ئه‌نجام داوه‌.

وته‌کانی سه‌رۆک خواست و به‌ڵێنه‌کانی بۆ پـێشخستنی دیموکراسی له‌ بورما نیشان ده‌دات.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خوازیاره‌ ڕێبه‌رانی له‌شکری بورما هه‌لی ده‌رفه‌تی باشکردنی په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ بواری سیاسی و ڕیفۆرمی ئابوریدا بقۆزنه‌وه‌. جیهان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی بورما ده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG