Accessibility links

جۆ بایدن داوا له‌ عێراقیـیه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕێـکبکه‌ون


جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوا له‌ ڕێبه‌رانی عێراقی ده‌کات جیاوازیـیه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن که‌ هه‌ر وا دێت و په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه‌ دوا ده‌که‌وێت. ده‌بێت یاسای هه‌ڵـبژاردن به‌ر له‌ هه‌ڵـبژاردنی گشـی سـاڵی داهاتووی عێراق په‌سه‌ند بکرێت.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـکی ئۆفیسی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکادا هاتووه‌ جۆ بایدن ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ کاربه‌ده‌سـتانی عێراقیـیه‌وه‌ و داوای لێـکردوون بگه‌نه‌ به‌رئه‌نجامێـک که‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراقی گونجاوبێت و بوارێـکیش بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردن.

زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌ یاسادانه‌رانی عێراقی به‌رنووسی یاسای هه‌ڵبژاردنیان په‌سه‌ندکرد، به‌ڵام له‌ لایه‌ن تاریق ئه‌لهاشـمی جێـگری سه‌رۆکی عێراقه‌وه‌ ڤیتۆکرایه‌وه‌. ئه‌م ڕێبه‌ره‌ عه‌ره‌به‌ سـووننه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌کات بۆ جاری دووه‌م ڤیتۆی به‌رنووسی یاسای هه‌ڵـبژاردن بکاته‌وه‌ ئه‌گه‌ربێت و نوێنه‌رایه‌تیـیه‌کی زیاتری ئه‌و عێراقیـیانه‌ی تیادا نه‌بێت که‌ هاوکاتی شه‌ڕه‌کان عێراقیان جێـهێشـتووه‌.

زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ عێراق چوونه‌ته‌ ده‌رێ له‌ که‌مایه‌تی عه‌ره‌به‌ سـووننه‌کانی عێراقن. کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رکردنیش به‌م زووانه‌ بێت هێشـتاش حکومه‌ت ناتوانێت له‌ مانگی یه‌کی داهاتوودا هه‌ڵبژاردن بکات وه‌ک پـێشـتر پـلانی بۆ دانرابوو.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:13 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG