حکومه‌تی ئێران حسـابی بانکی خانم شیرین عیبادی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵی بلۆک کردووه. هه‌روه‌ها ده‌ستی به‌سه‌ر خه‌ڵاتی مه‌دالیای ئاشتـیـیه‌که‌شـیدا گرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه شیرین عیبادی و هاوکارانی ده‌ڵێن حکومه‌تی ئێرانی داوای بڕی 400 هه‌زار دۆلار باجی نه‌دراوی سه‌ر خه‌ڵاته‌که ده‌کات که به‌هاکه‌ی 1.3 ملیۆن دۆلاره. به‌ڵام خانم شیرین عیبادی و هاوڕێـیانی ده‌ڵێن به گوێره‌ی یاسای ئێرانی پاره‌ی خه‌ڵاتی له‌و جۆره باجی له‌سه‌ر نیـیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر مه‌دالیای خه‌ڵاتی ئاشـتی خانم شـیرین عیبادی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیـیه‌وه به کارێـکی سه‌رسـوڕهێنه‌ری ناودێر ده‌کات و ده‌شڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له مێژووی 108 سـاڵه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتێـکه‌وه ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگیرێت و زه‌ود بکرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ له‌و باره‌یه‌وه ده‌شڵێت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئێرانی په‌یوه‌سـت نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه تاران تا دێت گوشـاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها جودابیران.
هاوکات وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له دژی ئه‌م کاره‌ی ئێران وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ هه‌ڵـسوڕێنه‌ری کاروباری ئێرانی له شـاری ئۆسـلۆ بانگهێشـت‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خۆی بگه‌یه‌نێته ئێران.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ نیگه‌رانی زۆری خۆی ده‌ربڕیوه له‌مه‌ڕ مامه‌ڵه‌کردنی هاوسه‌ره‌که‌ی شیرین عیبادی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیـیه‌وه و ده‌شڵێت هاوسه‌ره‌که‌ی له تاران ده‌سـتگیرکراوه و بێ به‌زیی‌یانه ئه‌شـکه‌نجه‌دراوه.