پـۆلیسی عێراق رایگه‌یاند که به‌هۆی زنجیره هێرشێک له دوو رۆژی رابردوودا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه پێنج که‌س کوژران و شه‌ست که‌س له سه‌رانسه‌ری ووڵات بریندار بوون.
له باشووری به‌غدا، بۆمبێک له بازاری شارۆچکه‌ی موسه‌ییه‌ب ته‌قیه‌وه‌و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دوو که‌س کوژران و بیست و شه‌ش که‌سی تر بریندار بوون.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له شارۆچکه‌ی یوسفیه که‌سێک کوژراو ده که‌سی تر بریندار بوون.
ئه‌م هێرشانه‌ش رۆژێک به‌ر له جه‌ژنی قوربان کران که بۆ موسڵمانانی سوننه رۆژی هه‌ینی ده‌ستپێده‌کات. شیعه‌کان رۆژی شه‌ممه ده‌که‌ن به یه‌که‌م رۆژی جه‌ژن.
شایانی باسه رۆژی چوارشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی لاڕێـگا له ناوه‌ندی شـاری که‌ربه‌لا به لای که‌م بیست و پێنج که‌س برینداربوون.