پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمبی لاڕێـگا له ناوه‌ندی شـاری که‌ربه‌لا به لای که‌م 25 که‌س برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن یه‌که‌م ته‌قینه‌وه له چێشـتخانه‌یه‌کی ناوه‌ندی شـاردا قه‌ومابوو. پاشـان ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر ڕوویدا کاتێـک هێزه‌کانی پـۆلیس و کارمه‌ندانی فریاگوزاری گه‌یشـتبوونه شـوێنه‌که بۆ یارمه‌تی خه‌ڵـکان.
شـاری پـیرۆزی که‌ربه‌لا 80 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره.
له هه‌واڵێـکی تردا پـۆلیسی شـاری که‌رکوک له باکوری عێراق ڕایگه‌یاند له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی سێشه‌ممه پـۆلیسێـک برینداربوو.
هه‌تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسـیارێـتی ئه‌و ڕووداوانه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌سـتۆ.