Accessibility links

دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی


سیناتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پاش ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بڕیاری داوه‌ ده‌سـتبکرێت به‌ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر به‌رنووسێـک که‌ له‌ لایه‌ن زۆرترایه‌تی دیموکراته‌کانه‌وه‌ داڕێژراوه‌ بۆ چاکسـازی له‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی له‌ وڵاته‌که‌دا.

ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌ی سینات 60 به‌رامبه‌ر 39 بووه‌. ئه‌م به‌رنووسه‌ له‌ لایه‌ن سیناتۆره‌ کۆماریـیه‌کانه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

هه‌تا ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه‌ دیار نیـیه‌ ئایا دیموکراته‌کان ده‌توانن ده‌نگی پـێویست به‌ده‌ست‌بهێنن تا له‌ سیناتدا گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر بکرێت.

ڕۆبه‌رت گیبس ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپـی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما خۆشـحاڵ‌بووه‌ به‌م ده‌نگدانه‌ی سیناتی وڵاته‌که‌ی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG