ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 500 که‌س به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی جۆری ڤایرۆسی H1N1 له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا گیانیان له‌ده‌سـتداوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی مردنیان به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه له جیهاندا یه‌کلابۆته‌وه گه‌یشـتۆته 6770 که‌س.
به‌پـێی ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی به‌ر له هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بڵاوکرابوونه‌وه له‌وه‌ته‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵه‌وه ئه‌م نه‌خۆشـیـیه له مه‌کسیکه‌وه سه‌ری‌هه‌ڵدا، ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆیه‌وه مردوون 6250 که‌س بووه. زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان که هه‌تا ئێسـتا تۆمار کراون له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریکای باشور و باکور بووه، ئه‌ویش 4806 که‌س. له وڵاتانی ئاسیای پاسفیکیش 1323 که‌س و له ئه‌وروپاش به لایه‌نی که‌م 350 که‌س.