کاربه‌ده‌سـتان له شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان بێ‌ئومێدی خۆیان نیشـان‌داوه به‌رامبه‌ر به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌که‌ی له وڵاتێـکی دیکه.
ڕۆبه‌رت کوپه‌ر کاربه‌ده‌سـتی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئێران ئه‌رێنیـیانه وه‌ڵامی پـێشـنیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌ڕێز کوپه‌ر ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسـا، چین، ڕووسیا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ڕۆژی هه‌ینی له برۆکسل به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران کۆبوونه‌وه.
پـێشـتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده نیـیه یۆرانیۆمی خۆی له ده‌ره‌وه بـپـیتێنێت.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زه‌ی ئه‌تۆم محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی هانی ئێرانی دا پـێشـنیاره‌که قبوڵ بکات و گوتی ئه‌و هیواداره ئێران ئه‌م هه‌له نایابه له‌ده‌سـت نه‌دات.
به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی گوتیشی ئێسـتا مه‌سه‌له‌که له ده‌سـتی ئێران‌دا تا بڕیار بدات به چ ئاقارێـکدا بڕوات.