Accessibility links

کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق

  • موعته‌به‌ر که‌ریم

هێنده‌ له‌ مێژ نه‌بوو که‌ په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵـبژاردنی په‌سه‌ندکرد و بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراقی به‌ڕێ‌کرد.

چوارشه‌ممه‌ یه‌کێـک له‌ جێـگره‌کانی سه‌رۆک کۆماری عێراق تاریق ئه‌لهاشـمی سووننه‌ ڤیتۆی یاساکه‌ی کرد و داوای کرد په‌رله‌مان کورسی زیاتر بداته‌ که‌مایه‌تیـیه‌کان و عێراقیـیه‌کانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین که‌ ژماره‌ی زۆریان سـووننین.

پـێـنجشه‌ممه‌ دادگای ده‌سـتوری ڤیتۆی هاشـمی هه‌ڵـگه‌ڕانده‌وه‌ و گوتی نایاسایی‌یه‌.

ئێسـتا وا بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر ڤیتۆکه‌ی هاشمی بدات. به‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شـداری‌نه‌کردنی کورده‌کانی کرد ئه‌گه‌ربێت و میکانیزمی دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کان به‌سه‌ر پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردسـتان به‌ شـێوه‌یه‌کی ڕه‌وا چاره‌سه‌ر نه‌کرێن.

بۆ تاووتوێـکردنی ئه‌م کێشه‌ ئاڵۆزاویـیه‌ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کرد:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان.
یاسین ته‌ها، ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی نووسـه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌، به‌رپـرسی لاپه‌ڕه‌ی عێراق.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 52:15 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG