دیپـلۆماتان ده‌ڵێن پـشـکنه‌رانی سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه جارێـکی دیکه سه‌ردانی ئه‌و ده‌زگای پـیتاندنی یۆرانیۆمه‌ی ئێرانیان کردووه که له‌م دوایـیانه‌دا ئاشـکرا کرا.
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم پـێشـتر گوتبووی پـێویسـته ئێران زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه ناوه‌کیـیه‌ی خۆی له نزیـک شـاری قوم بدات. مانگی ڕابردوو پـشـکنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یان کرد پاش ئه‌وه‌ی ئێران له مانگی نۆدا ئاشـکرای کرد.
هه‌تا ئێسـتا ئێران چالاکیـیه‌کانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ڕانه‌گرتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سێ جار سـزای به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی نوێنه‌رانی هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یی‌یه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ( به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، چین، ئه‌مه‌ریکا، ڕووسیا) له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ڕۆژی هه‌ینی له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی مشـتومڕکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ئێران.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا جارێ زووه له‌سه‌ر سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا وتووێژ بکرێت. ده‌ڵێت هێشـتا تاران به فه‌رمی وه‌ڵامی پـێشـنیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پـیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران له وڵاتێـکی دیکه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه ده‌سـتیان به مشـتومڕکردووه له‌سه‌ر شـکستهێنانی ئێران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـێشـنیاره‌که.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆریای باشور گوتی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو کۆمه‌ڵێـک هه‌نگاو ده‌نرێن به مه‌به‌سـتی ئاڕاسـته‌کردنی په‌یامێـکی ڕوون و ئاشـکرا بۆ ئێران.