عه‌بدولباری زێباری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئاوڕێـک له ڕابردوو بده‌ینه‌وه ئه‌وا ده‌بینین هه‌ر لایه‌نێـک بایکۆتی پـرۆسه‌ی سـیاسی کردبێت زه‌ره‌رمه‌ند بووه، بۆ نموونه سووننه‌کان به‌و هه‌موو ئه‌و پاڵـپشـته‌ی هه‌یانه له‌و ده‌مه‌ی بایکۆتیان کرد پـرۆسه‌ی سیاسی نه‌وه‌سـتا و ده‌سـتور نووسـرا و هه‌ڵـبژاردن و ڕاپـرسی ئه‌نجام‌درا.
به‌ڕێز زێباری له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر لایه‌نی کوردیش بایکۆتی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه بکات ئه‌وا پـرۆسه‌ی سیاسی ناوه‌سـتێت و هه‌ڵـبژاردن ئه‌نجام‌ده‌درێت و کورسیـیه‌کانی به عه‌ره‌بی سـووننه و شیعه پـڕ‌ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا ئێمه له به‌رده‌م هه‌موارکردنی ده‌سـتوری عێراق‌داین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18:51 خوله‌كه.