دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕژده له‌سه‌ر ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسـتای که وا ده‌کات کورد ژماره‌یه‌کی که‌می به‌ربکه‌وێت. ده‌شڵێت چونکه تۆ به‌شـدار ناکه‌یت له پـرۆسه‌یه‌ک که بزانیت له دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆته، وه ئه‌وه بۆسه‌یه‌که بۆت نراوه‌ته‌وه تا هه‌موو ئه‌و ده‌سـتکه‌وتانه‌ی خه‌ڵـکی کوردسـتان له ده‌سـتور و یاسای عێراقدا به‌ده‌سـتیان هێناوه لێی بسه‌ندنه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:50 خوله‌كه.