پارێزه‌ر خه‌لیل به‌هرامیان که پارێزه‌ری چالاکوانی سڤیلی شـێرکۆ مه‌عارفی‌یه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتێـکی تیۆکراسیـیه Theocracy واته ئاینی. ده‌شڵێت بڕیاره‌کانی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ قانونی ئه‌سـاسیشـدا یه‌ک ناگرێته‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شـێرکۆ مه‌عارفی که له ئێران سـزای له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ئێسـتا براوه‌ته ژوورێـکی تاکه که‌سی له زیندانێـکی شـاری سه‌قز له کوردسـتانی ئێران به‌و نیازه‌ی ئیعدامی بکه‌ن.
هاوکارمان جانی دیلان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر خه‌لیل به‌هرامیان له‌و باره‌یه‌وه سـازی‌داوه ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:46 خوله‌كه.