کاربه‌ده‌سـتێـکی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیـیه‌کان پـلانی هه‌یه داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات داواکه‌ی په‌سه‌ند بکات بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌بێ قایل‌بوونی ئیسرائیل.
سـائب عره‌یقات سه‌رۆکی وتووێژکه‌رانی فه‌له‌ستینی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له لێـدوانێـکدا بۆ ڕادیۆی له‌شـکری ئیسرائیل گوتوویه‌تی هه‌روا دێت و فه‌له‌سـتینیـیه‌کان هیوابڕاوده‌بن له‌وه‌ی له ڕێی وتووێژی ئاشـتیـیه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بگه‌نه ئه‌و خواسـته‌ی هه‌یانه.
له‌وه‌تای مانگی دوازده‌ی ڕابردووه‌وه ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینیـیه‌کانیش هیچ وتووێژێـکی ئاشتیـیانه‌یان نه‌کردووه.
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان داوای کردووه ئیسرائیل ته‌واوی پـرۆژه‌کانی نیشـته‌جێ‌کردن له که‌ناری ڕۆژئاوا و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم ڕابگرێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م وتووێژانه‌ی ئاشـتی ده‌ستپـێبکه‌نه‌وه.
به‌نجامین نه‌تانیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌م داوایه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه. عره‌یقات له لێـدوانه‌که‌یدا باسی نه‌کرد که‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌چنه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پـێشـکه‌شکردنی داواکه‌یان ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌ڵێت که‌ی به ته‌واویی داواکه‌یان ئاماده‌کرا ئه‌وجا ده‌چنه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و گوتووشیـیه به‌ر له‌وه‌ی بچنه ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی تری جیهانیشـدا ده‌کرێت.