ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ڤایرۆسی H1N1بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو.
بۆ زانینی ڕێـگاکانی خۆپاراستن له تووشبوون به‌م نه‌خۆشـیـیه و نیشـانه‌کانی که له ئه‌نفلۆنزای ئاسایی جیای ده‌کاته‌وه و چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی تووشبووانی، هاوکارمان شـایان پاشـا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کرد:
دکتۆر ڕێژه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی حسێن، پـرۆفیسـۆری یاریده‌ده‌ر له زانکۆی ئیست تێنسی- به‌شی نه‌خۆشیـیه درمه‌کان له ئه‌مه‌ریکا.
دکتۆر سه‌یفه‌دین محێدین، به‌رپـرسی به‌شی خۆپاراستن له نه‌خۆشیـیه درمه‌کان له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی له هه‌ولێر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 50:19 خوله‌كه.