کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوا له ده‌سـته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانی ده‌کات که پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر بژاره‌کانی سـتراتیژیـیه‌تی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتاندا بکه‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما دوێنێ چوارشه‌ممه له میانه‌ی دوا پـیاداچوونه‌وه‌یدا به‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌فغانسـتان ئه‌و داوایه‌ی کرد. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌رۆک ده‌یه‌وێت ڕاوێژکارانی تاووتوێی ئه‌وه بکه‌ن که چۆن و له چ کاتێـکدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بتوانێت ئه‌رکی ئاسایشی بداته‌وه ده‌ست حکومه‌تی کابول.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ئۆباما ده‌ڵێن به‌ڕێز ئۆباما ده‌یه‌وێت په‌یامێـکی ڕوون به سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی بدات که به‌ڵێنه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان بێ کۆتایی نیـیه.
داواکانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ پـیاداچوونه‌وه‌که له کاتێـکدایه که باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان کاڕڵ ئایکن بێری نیگه‌رانیـیه‌کی زۆری له‌مه‌ڕ ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان ده‌ربڕیوه.