به‌رپـرسێـکی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق پـێشـنیاری کردووه که‌وا پـرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که له 21 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا ئه‌نجام‌بدرێت، واته پـێـنج ڕۆژ له‌و کاته‌ی پـێشـتر بۆی دیارکرابوو دواده‌خرێت.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیشی پـێشـنیاره‌که پـێویستی به‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی په‌سه‌ندی بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق له پاش مشـتومڕێـکی دورودرێژ توانی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان به 141 ده‌نگ له کۆی 195 په‌سه‌ند بکات.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما خۆشـحاڵی خۆی به په‌سه‌ندکردنی یاساکه ده‌ربڕی و گوتی قۆناغێـکی گرنگ له هه‌وڵی مسـۆگه‌رکردنی ئاشتی به‌رده‌وام له ناو عێراقدا تێپه‌ڕبوو. گوتیشی ئه‌مه ڕێ له به‌رده‌م پـرۆسه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته خۆش ده‌کات که بڕیاره تا مانگی نۆی سـاڵی داهاتوو جێبه‌جێ بکرێت.