دوای مشـتومڕ و چاوه‌ڕوانیـیه‌کی دورودرێژ په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گشتی وڵاته‌که‌یان په‌سه‌ند کرد، ئه‌وه‌ی بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی سـاڵی داهاتوو ئه‌نجام‌بدرێت.
پاش نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه له کۆی نزیکه‌ی 195 ئه‌ندام په‌رله‌مان 141 یان ده‌نگیان به یاساکه داوه.
به‌پـێی ئه‌و یاسایه هه‌ڵـبژاردن به شـێوازی کراوه ده‌بێت. پـێنج کورسی به مه‌سیحیـیه‌کان ده‌درێت، ئه‌ویش له پارێزگاکانی به‌غدا و نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر و که‌رکوک و دهۆک. به‌ڵام کورسی به عه‌ره‌ب و تورکمان نادرێت که وه‌ک پـێشـتر داوا ده‌کرا.
تا ئێسـتا ڕوون نیـیه ئه‌م دواخسـتنه له ده‌رچوونی یاساکه ده‌بێته مایه‌ی دواخسـتنی کاتی هه‌ڵـبژاردنه‌کان یان نا.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پاش په‌سه‌ندکردنی یاساکه ڕاسـته‌وخۆ ڕاپـۆرتی نارد. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.