Accessibility links

مادیح ئه‌حمه‌دی سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ناو ئێران ده‌دوێت

  • به‌ڵێن دیلان

به‌پـێی ڕای هه‌ندێـک له‌ چاودێرانی کاروباری ئێران و شیکه‌ره‌وه‌ی سـیاسیش هه‌روا دێت و قه‌یرانی سیاسی ناو کۆماری ئیسلامی ئێران قوڵتر ده‌بێته‌وه‌، هاوکاتیش ڕایه‌کی تریش هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و نابه‌رابه‌ریـیه‌ی له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپـۆزیسـیۆنی ناوخۆی ئێراندا هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ سـنوورداربێت.

بۆ شـرۆڤه‌کردنی ئه‌م بارودۆخه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و جانی دیلان گفتوگۆیه‌کیان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان مادیح ئه‌حمه‌دی کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:39 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG