وه‌زاره‌تی به‌رگری شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی کۆنتڕۆڵی شـاخه‌کانی هاوسـنووری یه‌مه‌نی کردۆته‌وه.
میر خالید بن سـوڵتان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی وڵاته‌که‌ی گوتووه ئێسـتا بارودۆخه‌که له ناوچه‌ی شـاخی دوخان ئارامه و پاش ئه‌وه‌ی له‌شـکری عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه بۆردومانی سه‌رهه‌ڵــداوانی شیعه‌ی بنکه له یه‌مه‌نیان کردووه بۆ پـێـنجه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک.
میر بن سوڵتان گوتوویه 3 سه‌ربازی سـعودی کوژراون و 4 سه‌ربازی تریش بێ‌سه‌روشوێنن له پاش ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند ڕۆژیـیه‌ی له سـنووری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی ڕوویان دابوو.
حکومه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێت هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه‌ی یه‌مه‌ن که دزه‌یان کردبووه ناو خاکی سـعودیـیه‌وه، به‌ڵام دانیشـتووانی ناوچه‌کانی هاوسـنووری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ڵێن ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیانه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ناو باکوری یه‌مه‌نیشی گرتۆته‌وه.
هاوکات یه‌مه‌ن ڕاپـۆرتی داوه فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی که‌وتۆته خواره‌وه. حکومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که به‌هۆی کێشه‌ی میکانیکیـیه‌وه بووه، وه‌لێ سه‌رهه‌ڵـداوان گوتوویانه فڕۆکه‌که‌یان خسـتۆته خوارێ.