وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت له هێرشێـکی ئاسمانی ناتۆ له ناوچه‌ی بادغیس به هه‌ڵه 7 له هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌یان کوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانسـتان ڕۆژی شه‌ممه له ڕاگه‌یاندێـکدا گوتی سه‌رباز و پـۆلیسی ئه‌فغانی له نێو کوژراوه‌کاندان، وه ئێسـتا ناتۆ و هێزه‌کانی ئه‌فغانسـتان لێـکۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که ده‌که‌ن.
پـێشـتر ناتۆ گوتی 25 سه‌ربازی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فغانی هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا برینداربوون. سه‌ره‌تا کاربه‌ده‌سـتان گوتیان له ئه‌نجامی چالاکی یاخیبووان بووه، به‌ڵام دواتر گوتیان ڕه‌نگه هێزه‌کانیان به هه‌ڵه له یه‌کتریـیان دابێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانسـتان به دوای دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایـیدا ده‌گه‌ڕێن که بڕوا ده‌کرێت له ئاودا خنکابن.
جێگری پـۆلیسی ناوچه‌که (عه‌بدول جه‌بار) ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و دوو سه‌ربازه ئاو بردوونی کاتێـک هه‌وڵیان دابوو ئه‌و که‌ل‌وپه‌لانه له ئاوی ڕووبارێـکدا ده‌ربهێنن که به فڕۆکه له ئاسـمانه‌وه بۆیان هه‌ڵدابوون.
جێی ئاماژه پـێکردنه ئه‌مسـاڵ به خوێناوی‌ترین سـاڵی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌فغانسـتان داده‌نرێت له‌وه‌تای حکومه‌تی تاڵیبان له سـاڵی 2001 وه که‌وتووه.