Accessibility links

گرووپی Exxon  یه‌ک کۆنتراکتی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌ عێراق ده‌باته‌وه‌


حکومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ کۆنتراکتی پـێشـخسـتنی چاڵه‌ نه‌وتی قوڕنه‌ی ڕۆژئاوا بدات به‌ کۆمپانیایه‌کی هه‌مه‌ لایه‌نی به‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمپانیای نه‌وتی ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به‌ Exxon Mobil.

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ کۆمپانیایه‌دا خسـته‌ڕوو به‌ به‌شـداری کۆمپانیای Royal Dutch Shell بۆ ماوه‌ی 20 سـاڵ له‌ پـێناو به‌ره‌و پـێشـخستنی چاڵه‌ نه‌وتی قوڕنه‌ی ڕۆژئاوا.

باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌و چاڵه‌ نه‌وته‌ نزیکه‌ی 8.5 ملیار نه‌وتی ده‌رنه‌هێنراوی له‌خۆگرتبێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG