پاش چه‌ندین سـاڵ له په‌یوه‌ندی گرژ و ئاڵۆز له نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، ئه‌وا ماوه‌یه‌که ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه به‌ره‌و باشـتر ده‌چێت. ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ به سه‌ردانێـکی فه‌رمی گه‌یشـته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم و له‌وێ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتاندا کۆبۆوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان کاوه کرمانج گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بێهروز شوجاعی مامۆسـتای زاکۆی دهۆک کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:32 خوله‌كه.