Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌وڵی چاککردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌دات


ده‌یڤد میلیباند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و هاوشانه‌ ڕووسیایی‌یه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ مۆسـکۆ وتووێژیان کرد له‌سه‌ر چۆنێتی په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه‌ سـاردوسـڕه‌کانی نێوان وڵاته‌کانیان.

ئه‌م وتووێژانه‌ش سێ سـاڵ پاش ژه‌هراویکردنه‌ کوشـنده‌که‌ی سیخوڕێـکی پـێـشووی ده‌زگای موخابه‌راتی ڕووسیا واته‌ KGB هات.

میلیباند یه‌که‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی پـێـنج سـاڵی ڕابردوودا سه‌ردانی ڕووسیای کردبێت.

دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ میلیباند گه‌یشـته‌ ڕووسیا و زۆربه‌ی کاته‌که‌ی له‌ مۆسـکۆ به‌سه‌ر ده‌بات بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ده‌بێت له‌نده‌ن و مۆسـکۆ زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش بـبینـنه‌وه‌ بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ختیـیه‌ هاوبه‌شـانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه‌ لاڤرۆڤ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مۆسـکۆی پشـتڕاست کرده‌وه‌ بۆ به‌ده‌سـته‌وه‌دانی کارمه‌ندێـکی تری KGB که‌ به‌ریتانیا گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ لیتڤینێنکۆی ژه‌هراوی کردبێت له‌ سـاڵی 2006 دا له‌ به‌ریتانیا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG