سـامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت دوا پـێشـنیار که به ده‌ست لایه‌نی کوردی گه‌یشـتووه بۆ چارسه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بووه و ئه‌ویش له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانه‌وه بووه که ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن به وه‌کو پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق له که‌رکوکیش بکرێت، به‌ڵام کورسیـیه‌ک به عه‌ره‌ب و کورسیـیه به تورکمان زیاده بدرێت. به‌ڕێز سـامی ئه‌تروشی ده‌ڵێت ئه‌مه پـێشنیارێـکی ناڕه‌وایانه‌یه، چونکه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک کورسی زیاده به عه‌ره‌ب و تورکمان بدرێت به‌ڵام به کورد نه‌درێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.