دووباره ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ر گه‌یشتن به ده‌رکردنی یاسایه‌کی نوێی هه‌ڵبژاردن شـکستیان هێنا.
ئه‌م دواکه‌وتنه ڕه‌نگه سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه ئه‌وه‌ی بڕیاره له 16 ی مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوودا سـازبدرێت.
په‌رله‌مانتارانی عێراقی ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌سـتدا کرد نه‌گه‌یشـتنه یه‌ک ده‌نگیـیه‌ک، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناکۆکیـیان له‌سه‌ر شـاری که‌رکوکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت.
پـێشـنیازه‌کان له باره‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی که نه‌ژادی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان له‌خۆده‌گرێت سه‌نگیان خسـتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا ڕێـگا به هه‌موو هاوڵاتیـیانی ئه‌و پارێزگایه بدرێت ده‌نگ بده‌ن یان نا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌ی به‌شـداری له دانوسـتاندنه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا کردبوو ئاگاهی ئه‌وه‌ی دا که زیاتر دواخسـتنی ده‌رکردنی یاسایه‌کی نوێی هه‌ڵـبژاردن له بڕوا و متمانه‌ی ده‌نگدانه‌که که‌م‌ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژه‌شی که وه‌ک واده‌یه‌ک بۆ سـازدانی دیاریکراوه.
ڕێـکخراوی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌کان ڕاپـۆرتێـکی له شـاری هه‌ولێر خسـته ڕوو په‌یوه‌ست به که‌م‌کردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی و هه‌روه‌ها له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناوچه‌کان، له‌وانه پارێزگای که‌رکوک. ڕاپـۆرته‌که چوار بژاره‌ی بۆ پارێزگاکه دیاریکردووه.