Accessibility links

یه‌که‌م ڕۆژی دادگایی‌کردنی ڕادۆڤان کارادزیچ کۆتایی پـێهات


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دادگایی‌کردنی ڕادۆڤان کارادیچ ڕێبه‌ری پـێشووی سڕبه‌کانی بۆسـنا له‌ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی یۆغسلاڤیای پـێشـوو له‌ لاهای ده‌سـتیپێـکرد، به‌ڵام به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و.

ڕادۆڤان کارادیچ ڕه‌تیکردبۆوه‌ له‌ دانیشـتنی یه‌که‌می دادگایی‌کردنه‌که‌یدا ئاماده‌بێت، گوتوویه‌تی ئه‌و کاتی زیاتری ده‌وێت بۆ ئاماده‌کردنی داکۆکیکردنه‌که‌ی. دانیشـتنه‌که‌ پاش نزیکه‌ی 20 خوله‌ک دواخرا.

داواکاری گشـتی ده‌ڵێت پاش 15 مانگ له‌ ده‌سـتگیرکردنی و به‌ یارمه‌تی تیمێـک له‌ ڕاوێژکارانی یاسایی پـێویسته‌ ڕادۆڤان کارادیچ بۆ دادگایی‌کردن ئاماده‌بێت. دادگا ده‌ڵێت ڕێز له‌ مافه‌کانی کارادیچ گیراوه‌.

کارادیچ ڕووبه‌ڕووی 11 تۆمه‌ت ده‌بێته‌وه‌، له‌وانه‌ تاوانی کۆمه‌ڵ کوژی.‌ وه‌ک ده‌ڵێن به‌رپـرس بووه‌ له‌ کوشـتارکاریـیه‌ی سربرێنیچا له‌ سـاڵی 1995‌ ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 8 هه‌زار کوڕ و پـیاوی موسڵمان تیایدا کوژران.

ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سـوکاری کوژراوه‌کان گه‌یشـتبوونه‌ لاهای و هه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ له‌ به‌رده‌می داگاکه‌دا وه‌سـتابوون.

دانیشـتنه‌که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌سـتپـێـده‌کاته‌وه‌.

هه‌تا ئێسـتا کارادیچ ئاماده‌ نه‌بووه‌ عوزرخوایی بهێنێته‌وه‌. به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌و بێ تاوانه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG