ژماره‌یه‌ک له پـشـکنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به سه‌ردانێـکی سێ ڕۆژی له ئێرانن به مه‌به‌سـتی پـشـکنینی شوێنێـکی ناوه‌کی ئێران که له‌م دوایـیانه‌دا ئاشـکرا بوو و تیایدا یۆرانیۆم ده‌پـیتێنرێت.
تێمه‌که که له 4 که‌سی سه‌ر به ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم پـێـکهاتووه، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشـتنه ئێران. ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی نیمچه فه‌رمی ئێران (مێهر) بڵاویکرده‌وه که‌وا تیمه‌که هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ناو ئه‌و شوێنه ناوه‌کیـیه‌دا گه‌ڕاون که ده‌که‌وێته نزیـک قوم، به‌ڵام تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاژانسی IAEA ئه‌مه‌ی پشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
جێی ئاماژه‌پـێـکردنه ئێران له مانگی نۆدا دانی‌نا به‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بنیادناوه. به‌رپـرسی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ده‌ڵێت ئێران ڕێـگه به پشـکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌دات سه‌ردانی ئه‌م ده‌زگایه بکه‌ن تا نیازپاکی خۆی بسه‌لمێنێت و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاشتی‌خوازانه‌ی چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی خۆی دڵنیا بکاته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێشـتا ئێران تاووتوێی پـێشـنیاره‌که‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌کات که ڕێـگه به ڕووسیا ده‌دات یۆرانیۆم بۆ ئێران بـپیتێنێت بۆ دابینکردنی سـووته‌مه‌نی بۆ ڕیاکتۆرێـکی توێژینه‌وه.
ئه‌م پـێشـنیاره که ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسـا قایل بوون پـێی بۆ ئه‌وه دانراوه ڕێ له ئێران بگیرێت یۆرانیۆم بۆ ئه‌و ئاسـته بپـیتێنێت که بتوانێت بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کاربهێنێت.
گه‌وره به‌رپـرسی دانووسـتاندنه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران عه‌لی ئه‌زغه‌ر سوڵتانیـیه ده‌ڵێت ئێران له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌ڵامی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـنیاره ده‌داته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلا سارکۆزی کرد. کۆشـکی سپـی ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌رسێ ڕێبه‌ر پـشـتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌و پـێشـنیاره ده‌ربڕیوه و هه‌روه‌ها باسیان له گرنگی ئه‌وه کردووه که هه‌موو لایه‌ک ئه‌م پـلانه قبوڵ بکه‌ن.