ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سمکۆ عه‌زیز ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیاسی عێراق بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی کۆده‌بێته‌وه ( سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری قه‌واره سیاسیـیه‌کان، سه‌رۆکی لیژنه‌ی داد، نوێنه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان). ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌که به ئه‌نجامێـک بگه‌ن ئه‌وا ڕه‌نگه ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مان کۆبـبێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر قانونه‌که بدرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:42 خوله‌كه.