یاخیبووانی تاڵیبان هۆشـداریـیان داوه به ئه‌فغانیـیه‌کان که له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا ئه‌وه‌ی بڕیاره له 7 ی مانگی یازده‌دا ئه‌نجام‌بدرێت به‌شـداری نه‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه به‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ئه‌و که‌سـانه‌دا بکه‌ن که به‌شـداری ده‌که‌ن.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که ڕۆژی شه‌ممه بڵاوکرایه‌وه تاڵیبانه‌کان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان ڕه‌تکرده‌وه و به پـرۆسه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکیـیان ناودێر کرد و په‌یمانیان داوه کار بۆ تێـکدانی بکه‌ن. گوتووشیانه چه‌کداره‌کانیان هه‌موو شه‌قامه سه‌ره‌کیـیه‌کان له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا ده‌گرن و هه‌ر که‌سێـکیش بچێت ده‌نگ بدات ئه‌وا وه‌باڵی به ئه‌ستۆی خۆیه‌تی.
تاڵیبان له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گه‌ڕی یه‌که‌میشدا هه‌مان هه‌ڕه‌شـه‌یان کرد. و له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌که که له 20 ی هه‌شـتدا ئه‌نجام‌درا ژماره‌یه‌ک هێرشـی توندیان کرد له‌وانه هه‌ڵدانی ڕۆکێت و قرتاندنی په‌نجه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی ده‌نگیان دابوو.
ڕۆژی شه‌ممه هه‌ڵـمه‌تی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی ده‌سـتیپـێـکرد و به‌ربه‌ره‌کانیـیه‌که ئێسـتا ته‌نها له نێوان سه‌رۆک حامید کارزای و وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵایه.
ڕۆژی هه‌ینی نوێنه‌ری تایبه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان ڕیچارد هۆڵبرۆک گوتی خوازیاره خولی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌کان که له مانگی داهاتوودا ئه‌نجام‌ده‌درێت فێل و ته‌ڵه‌که‌ی که‌متری تێدا بکرێت.
گوتیشی بارودۆخه‌که جیاوازده‌بێت به به‌راورد به‌وه‌ی مانگی هه‌شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها دوو کاندید هه‌یه و هه‌روه‌ها تیمی زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وێ ده‌بن بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان.