ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئێران به‌ره‌و ڕووی دوا واده‌ی بڕیاردان ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر پـێشـنیازی ڕێـکه‌وتنێـک سه‌باره‌ت به پـیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌وه‌ی له‌به‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران هاتبووه کایه‌وه.
ئێران نیشـانی ڕازیبوونی سه‌باره‌ت به‌و ڕێـکه‌وتنه نه‌داوه ئه‌وه‌ی داوا له ئێران ده‌کات یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئاست نزمی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات بۆ گۆڕینی بۆ شـێوازی سـووته‌مه‌نی.
به گوێره‌ی ئه‌و پـلانه ئێران بۆ ئاسـتێـکی گونجاو یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ده‌بێت که به‌سبێت بۆ به‌کارهێنان له بواری سڤیلدا ئه‌وه‌ی ئاسـتێـکی نزمتره له ئاسـتی پـێویست بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش ڕاگه‌یاندنی ئێران له زاری سه‌رۆکی ڕێـکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ڕایگه‌یاند که تاران نه واز له چالاکی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌هێنێت و نه سـنوورداریشی ده‌کات.
شـایه‌نی باسه ئه‌و ڕێـکه‌وتنه له لایه‌ن ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌و پـێشـنیازکرابوو پاش دانوسـتاندنه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و فه‌ره‌نسـا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش سێرگی لاڤرۆڤ په‌سه‌ندی مۆسـکۆی بۆ ئه‌و پـێشـنیازه ڕاگه‌یاندبوو.