وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور کۆتایی‌یان به کۆبوونه‌وه ئاسایشی‌یه سـاڵانه‌که‌ی خۆیان هێنا و تیایدا چه‌ختیان کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆریای باشور له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆیدایه‌تی بۆ گرتنه ده‌سـتی به‌رگری وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی داهاتوودا.
کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ردوولاش وابه‌سـته‌یی خۆیان بۆ داماڵینی چه‌کی ناوه‌کی کۆریای باکور ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها پلاندانان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕوودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێـک که سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا تێـک بدات.
سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وه‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سیۆل کۆرت ئاچن ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.