Accessibility links

ئێران ده‌ڵێت 3 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه‌ که‌ ده‌سـیان له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا هه‌بووه‌


میدیای ئێرانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات 3 که‌سیان به‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندیـیان به‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌سـتگیرکردووه‌. له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌دا 42 که‌س کوژران که‌ له‌ نێوانیاندا 15 پاسه‌وانی شـۆڕشی ئێرانی تێدابوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارس له‌ زاری دادوه‌ری باڵا محه‌مه‌د مه‌رزیـیه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت 3 که‌سه‌که‌ له‌ سـتانی بلوچسـتان ده‌سـتگیرکراون، واته‌ له‌و پارێزگایه‌ی هێرشه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی تیادا ئه‌نجام‌درا.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا ئه‌نجام‌ده‌ری هێرشه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ هاوڵاتیـیه‌کی ئێرانی بووه‌.

هه‌روه‌ها میدیای ئێرانی له‌ زاری ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی هێزی پاسـداران ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت ناوبراو په‌یمان ده‌دات تۆڵه‌ له‌ ئاژانسه‌کانی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانی بکاته‌وه‌. به‌ گوته‌ی خۆی ئه‌وانه‌ی هاوکاری و یارمه‌تی هێرشبه‌رانیان کردبوو.

له‌ وته‌که‌یدا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری پـیاوانی ده‌زگای سـیخوڕی پاکسـتانی به‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ جوندوڵڵاوه‌ تۆمه‌تبارکرد. جوندوڵڵا گرووپێـکی میلیشـیای سـوونـنه‌یه‌ ئه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی خسـتۆته‌ ئه‌سـتۆی خۆی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG